قه‌یس خه‌زعه‌لی: که‌رکووک عێراقییه، نوقته سه‌ری دێڕ
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 14ی ته‌مووزی 2019 قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی ئه‌مدواییه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی پارتی هاته‌ده‌نگ و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا نووسیی: "که‌رکووک عێراقییه؛ نوقته سه‌ری دێڕ" که ئه‌مه‌ش وه‌ک وهڵامدانهوهیێکه بۆ قسه‌کانی بارزانی له‌سه‌ر ناسنامه‌ی که‌رکووک که ڕایگه‌یاندبوو "كورد سازش له‌سه‌ر كوردستانی بوونی که‌رکووک ناكات."
كۆتاییی هه‌فته‌ی ڕابردوو پارتی و یه‌كێتی ئاشكرایان كرد كه له‌سه‌ر دانانی ته‌ییب جه‌بار بۆ پارێزگاری که‌رکووک ڕێككه‌وتون و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش به‌شێک له توركمان و عه‌ره‌به‌كان و گرووپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دژایه‌تیی خۆیان بۆ دانانه‌وه‌ی پارێزگارێكی كورد بۆ که‌رکووک ده‌ربڕی.
نووسینه‌که‌ی خه‌زعه‌لی له كاتێكدایه كه ڕۆژی شه‌ممه 13ی ته‌مموزی 2019 مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد که كێشه‌ی که‌رکووک ته‌نیا گرفتی سیاسیی نێوان دوو حزب یان ململانێی سیاسیی نێوان چه‌ند لایه‌ن نییه، له ڕاستیدا كێشه‌ی که‌رکووک بابه‌تێكی مێژوویی و سیاسی و كۆنه له هه‌مان كاتیش‌دا فره‌ڕه‌هه‌ند و گه‌وره‌یه.
بارزانی ڕایگه‌یاندبوو: "به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه نائاساییه‌ی به سه‌ر كه‌ركووكدا هاتووه و له‌به‌ر پێویستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی و ئیداریی شاره‌كه و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی که‌رکووک و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ڕێككه‌وتن و هاوڕایی لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته كێشه‌كانی که‌رکووک به پارێزگاریشه‌وه سه‌ره‌تا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلایی بكرێته‌وه و چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌ر ئه‌نجامێكیشی هه‌بێت ده‌بێ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی که‌رکووک بێت."
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی له‌وه کردبوو که "له ئێستادا كه‌شێكی ئیجابی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتۆته ئاراوه و ئه‌وه‌یش ده‌رفه‌تێكی زۆر باشه كه به سوود وه‌رگرتن له‌و كه‌شه ئیجابییه گرفته ئه‌منی و ئیدارییه‌كانی كه‌ركووكیش چاره‌سه‌ر ببێت و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا كه‌ركووک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخی ئاسایی خۆی چوونكه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له که‌رکووک هه‌یه ناكرێ به‌رده‌وام بێت."
بارزانی ڕاشیگه‌یاندبوو: "ئێمه ئێستا و پێشتریش ڕامان وا بووه كه هیچ مساوهمهیێک له‌سه‌ر كوردستانی بوونی ناسنامه‌ی که‌رکووک ناكه‌ین و ده‌بێ كه‌ركووک ببێته نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و هه‌موو پێكهاته‌كان بتوانن به ئاشتی و برایه‌تی و ته‌بایی له كه‌ركووكدا له‌گه‌ڵ یه‌كتر بژین."
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئه‌لغه‌د نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران