توركیا كاروانێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سنووری سووریا کرد
به‌شی تورکیا- سوپای تورکیا شه‌وانه کاروانێکی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی چه‌کوچۆڵی قورس و هێزی پیاده‌ی بنکه‌ی 20ی زرێپۆشی فه‌رمانده‌ییی سوپای به‌ره‌و سه‌ر سنووری سووریا جووڵاند.
کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه سوپای توركیا شه‌وانه كاروانێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و هێزی پیاده‌ی بنکه‌ی 20ی زرێپۆشی فه‌رمانده‌ییی سوپای ڕه‌وانه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سووریا كرد.
كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له یه‌كه‌ی جه‌ندرمه و پیاده و سه‌ربازی كۆماندۆ و یه‌كه‌ی زرێپۆش و تانک و تۆپهاوێژ و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و چه‌ند جۆرێكیتر له چه‌كی قورس پێكهاتووه که سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی ته‌مووزی 2019 له‌ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌ی سنووریی جیلان پینار و له بنکه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له سنووری سووریا جێگیر بووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران