خبر 2019-07-14 14:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجام دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی وەزیران یەكەم كۆبوونەوەی خۆی بەڕیوە ببات و بەفەرمی دەست بە كارەكانی خۆی بكات.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لە زاری سەرچاوەیێک لە ئەنجومەنی وەزیران بڵاویكردەوە: "سبەی دووشەمە 15ی تەمووزی 2019 ئەنجومەنی وەزیران یەكەم كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی لە كابینەی نۆیەم بەڕێوە دەبات و دواتر بەفەرمی دەست بە كارەكانی خۆی دەكات."

سەرچاوەكە وتیشی: "تاوەكوو ئێستا تەنیا بەشێك لە وەزیرەكان ئاڵوگۆڕیان پێ كراوە و لەم ڕۆژانەدا سەرجەم وەزیرەكان ئاڵوگۆڕیان پێ دەكرێت و دەست بە كاری خۆیان دەكەن."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.