وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دانوستان نه‌كراوه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: ئێران هیچ دانووستانێکی لەگەڵ ئەمریکا نییە و له‌هیچ ئاستێكدا له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا گفتوگۆ و دانووستان نه‌كراوه.
کوردپرێس:
عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌واڵی دانوستانی نێوان ئێران و ئه‌مریكای به‌درۆ خسته‌وه و ڕایگه‌یاند له‌هیچ ئاستێكدا دانوستان له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا نه‌كراوه.
پێشتر هه‌واڵێك بڵاو كرایه‌وه كه گوایه ئه‌مریكا داوای له ڕرووسیا كردووه له‌ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئه‌نجام بدرێت.
موسه‌وی ڕایگه‌یاند ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نییه و ئێران هیچ دانووستانێکی لەگەڵ ئەمریکا نیە.
بۆچوونی بەکارهێنەران