خبر 2019-07-14 11:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مێهرەجانی یەکگرتنی ڕۆشنبیرانی کوردستانی سووریا بەڕێوە دەچێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- ڕۆژی شەممە بە دروشمی " عەفرین ناسنامەی خوێن و ئەزموونی ژیانە" شەشەمین میهرەجانی یەکگرتنی ڕۆشنبیرانی کوردستانی سووریا ناسراو بە (HRRK) لە قامشلۆ دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی شەمە 13ی تەمووزی 2019 شەشەمین مێهرەجانی یەکگرتنی ڕۆشنبیرانی کوردستانی سووریا ناسراو بە (HRRK) لە قامشلۆ دەستی پێکرد و بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

دروشمی مێهرەجانەکە لەم خولەدا تەرکیزی کردۆتە سەر مەسەلەی عەفرین و مانشێتی دروشمەکە ئەمەیە: " عەفرین ناسنامەی خوێن و ئەزموونی ژیانە"

لە یەکەم ڕۆژی مێهرەجانەکەدا پاش خوێندنەوەی وتارەکان و بەخێرهاتن، گرووپی میوزیکی یارا کە لە هونەرمەندانی عەفرین پێکهاتوون، چەند گۆرانییێکیان پێشەکشی ئامادەبووان کرد.

ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی میهرەجانەکە و شاعیری بەناوبانگی کورد ئەحمدی حوسەینی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم میهرەجانە ئەوەیە کە کولتووری گوێگرتن لە یەکتر لە ناو ڕۆشنبیران لە ڕۆژئاوا بچەسپێت."

​بە پێی کۆمیتەی ئامادەکاری، میهرەجانەکە بۆ پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا چەندین سمینار، پانێل، کۆڕی شیعری، پێشانگای شێوەکاری و نیشاندانی فیلم ئەنجام دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.