خبر 2019-07-14 07:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری ناوخۆی تورکیا:

پرسی پەنابەرانی نایاسایی لەگەڵ ئێران و ئەفغانستان تاوتوێ دەکەین

بەشی تورکیا- سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند سەرقاڵی تاوتوێ کردنی پرسی پەنابەرانی نایاسایین لەگەڵ ئێران و ئەفغانستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس: سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە دۆخی پەنابەرانی ئەفغان لە ئێران و هەوڵی ئەو پەنابەرانە بۆ گەیشتن بە تورکیا دا و وتی: بەشێک لە پەنابەرانی ئەفغان لە ساڵانی ڕابردوودا گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان بەشێکی دیکەشیان هەوڵیان داوە بە شێوەی نایاسایی لە تورکیاوە بگوازرێنەوە بۆ ئەورووپا. لەمبارەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی و ئەفغان دانووستان دەکەین.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: حەفتەی ڕابردوو جێگری وەزیرانی ناوخۆی 6 وڵاتی ئێران، تورکیا، عێراق، ئەفغانستان، ئازەربایجان و پاکستان کۆبوونەوە و لەبارەی پرسی کۆچبەرانی نایاسایی، قاچاخ و تیرۆرەوە گفتوگۆیان کرد.

سۆیلۆ جەختی کردەوە: ئێران و تورکیا ڕازی بە پرسی کۆچبەرە نایاساییەکان نین و درێژە بە دانووستانەکانمان لەمبارەوە دەدەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.