خبر 2019-07-13 14:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە نەینەوا هاوپەیمانان هێرشیان کردە سەر داعش

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی عێراق کوژرانی 4 تیرۆریستی داعشیان بەهۆی هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانانەوە لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی زانییارییە ئەمنییەکانی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیێکی کورتدا ڕایگەیاند: تیرۆریستانی داعش لە باشووری گوندی مەنایف لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق کرانە ئامانجی هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانان.

بەگوێرەی بەیاننامەکە زانییاریە وردەکان لەمبارەوە باس لەوە دەکەن بەهۆی هێرشەکەوە بۆ سەر باشووری گوندی مەنایف 4 تیرۆریستی داعش لەچالاکی خراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.