قوباد تاڵه‌بانی و باڵوێزی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌رێم و توركیایان تاوتوێ كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و باڵوێزی توركیا فاتیح یه‌ڵدز جه‌ختیان له به‌ھێزتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا كرده‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فاتیح یه‌ڵدز باڵوێزی توركیا له به‌غداد به سه‌ردانێک گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌دیداره‌كه‌دا باڵوێزی توركیا فاتیح یه‌ڵدز پیرۆزبایی له قوباد تاڵه‌بانی كرد به بۆنه‌ی دووباره متمانه وه‌رگرتنی وه‌ک جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، ھه‌روه‌ھا ھیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ھه‌رێم خواست.
ھه‌ردوولاش پێكه‌وه تاوتوێی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی ھه‌رێم و توركیایان كرد به له‌به‌ر رۆشنایی په‌یوه‌ندی مێژوویی و به‌رژه‌وه‌ندییه ھاوبه‌شه‌كانی ھه‌ردوولا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران