باڵیۆزی تورکیا له ئه‌مریکا: عه‌قڵییه‌تی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا فریوده‌رانه‌یه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ردار قلیچ باڵیۆزی تورکیا له واشنتۆن له‌سه‌ر لێدوانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ دژی تورکیا به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی یه‌که‌مین وه‌جبه‌ی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی هاته‌ده‌نگ و گوتی: کارێک که تورکیا ئه‌نجامی داوه بڕیارێکی تاکتیکی و ئابوورییه بۆ دابینکردنی پێداویستییه‌کانی خۆی.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕاشیگه‌یاند: لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که تورکیا، ڕووسیا و ڤیلادیمیر پووتینی هه‌ڵبژاردووه به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته هه‌رگیز هه‌ڵبژاردن له نێوان ئه‌مریکا، ڕووسیا یان ناتۆ نییه. عه‌قڵییه‌ت و لێدوانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا هه‌ڵه و فریوده‌رانه‌یه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران