خبر 2019-07-12 07:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کونسووڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسووڵی ئێران لە هەولێر بەبۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس مورتەزا عەبادی کونسووڵی ئێران لە هەولێر برووسکەیێکی پیرۆزباییی ئاراستەی مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد ئەوەش بەبۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەتی بە سەرۆکایەتیی ناوبراو.

لە پەیامەکەی کونسووڵی ئێراندا هیوای ئەوە خوازراوە کە لە قۆناغی نێودا بە ئیرادەی سیاسیی هاوبەش و بە پشتئەستووری بە پێوەندیی مێژوویی و فەرهەنگیی هاوبەشی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان عیلاقات و هاوکارییە دوو قۆڵییەکان پەرەیان پێبدرێت.

شایانی باسە ڕۆژی چوارشەمە 10ی تەمووزی 2019 پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەخشی کە مەسروور بارزانی سەرۆکایەتیی ئەو حکوومەتە دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.