خبر 2019-07-10 14:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فراکسیۆنی نەوەی نوێ: لە چوار ساڵی داهاتوودا چاودێرێکی ڕاستەقینە دەبین بەسەر حکوومەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند لە چوار ساڵی داهاتوودا چاودێرێکی ڕاستەقینە دەبن بەسەر حکوومەتەوە.

کوردپرێس: کاوە عەبدولقادر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەش کرد، "لە چوار ساڵی داهاتوشدا ئێمە خۆمان بە نوێنەری خەڵک دەزانین و دەبینە پارێزەری مافەکانیان و داواکاریی ئێمە چاکسازیی راستەقینە و رووبەرووبوونەوەی گەندەڵییە لە هەرێمی کوردستان،

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان هێچ داواکارییێکی تایبەتییان نیە و داواکاری نەوەی نوێش هەمان داوای خەڵکە، کە بریتیە لە چاکسازی لەسەرجەم سێکتەرەکانی حکومڕانی و دابین کردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

هەروەها فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئەمڕۆ لە کاتی سوێندخواردنی سەرۆک و ئەندامانی کابینەی نوێی حکوومەت دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی بەجێهێشت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.