هۆشیار عه‌بدوڵڵا: قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته 30 ملیار دۆلار
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی: به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆنتڕۆڵكردنی بڕیاره‌كان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و هه‌ندێک كه‌سه‌وه، ئاستی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی گه‌یاندووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار واتا 30 ملیار دۆلار.
کوردپرێس:
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان له میانی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح جدید ڕایگه‌یاند: به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕووی ئابووری و كۆنتڕۆڵكردنی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان وای كردووه هه‌رێمی كوردستان 30 ملیار دۆلار قه‌رزار بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان باسی له‌وه‌ش كردووه که ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه وای كردووه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی هیچ یه‌ده‌گێكی دراو نه‌بێت.
به بۆچوونی هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌سه‌ندنه‌كردنی یاسای نه‌وت و غاز هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی "كه‌سانێكی گه‌نده‌ڵ" ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه و نه‌یانه‌وێت یاساكه ده‌ربچێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران