پێکدادانێک له نێوان په‌که‌که و سوپای تورکیا له هه‌کاری ڕووی دا
به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی سوپای تورکیا له‌گه‌ڵ په‌که‌که له ناوچه‌ی سنووریی هه‌کاری کرد که له ئه‌نجامدا 2 هێزی سوپای تورکیا کوژران و 1 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پێکدادانێک له نێوان هێزه‌کانی سوپای تورکیا و په‌که‌که له ناوچه‌ی سنووریی هه‌کاری ڕووی دا که کوژرانی 2 هێزی سوپای تورکیا و برینداربوونی 1 هێزی دیکه‌شی لێکه‌وتۆته‌وه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیادا هاتووه: له ئه‌نجامی په‌لاماردانی ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی له دووره‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی په‌که‌که له ناوچه‌ی هه‌کاری دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌ربازێکی دیکه‌ش بریندار بووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا باس له‌وه‌ش کراوه که ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له ناوچه‌که درێژه‌یان هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران