خبر 2019-07-09 13:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

HDP: پۆلیسی دیاربەکر نوێنه‌ری کوردی ئامەدی دەستبەسەر کرد

بەشی تورکیا- پارتی دیموکراتیکی گەلی تورکیا ڕایگەیاند درسیم داغ نوێنەری خەڵکی ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا لەلایەن پۆلیسی دیاربەکرەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس پارتی دیموکراتیکی گەلان HDP ڕایگەیاند پۆلیسی دیاربەکر نوێنەرێکی ئەو پارتەی دەستبەسەر کردووە کە هەوڵی داوە لە شاری ئامەد ڕێپێوانێک بە دروشمی "نە بۆ شەڕ، بەڵێ بۆ چارەسەری دیموکراسییانە" ڕێکبخات.

پاش ئەوەی پۆلیسی تورکیا تەداخولی هەڵمەتەکەی کرد درسیم داغ و دوو ڕاوێژکارەکەی دەستبەسەر کران.

درسیم داغ لە دوایین پەیامی خۆیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردۆتەوە لەبارەی دەستبەسەرکرانیەوە نووسیویەتی: ئێستا پۆلیسی دیاربەکر خۆم دوو ڕاوێکارەکەمیان دەستبەسەر کردووە و گوازراوینەتەوە بۆ ئوتومبیلی پۆلیس.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.