خبر 2019-07-09 10:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەهۆی پەیوەندییان بە گولەنەوە؛

تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 176 ئەفسەری دیکە دەردەکات

بەشی تورکیا- ئۆفیسی دادوەری گشتیی تورکیا وتی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 176 سەربازی داوە بەهۆی پەیوەندییان بە فەتحوڵا گولەنەوە کە ئەنقەرە دەڵێت ئەو پلانی داناوە بۆ کودەتا سەرنەکەوتووەکەی سێ ساڵ لەمەوبەر.

کوردپرێس: لە بەیاننامەکەدا هاتووە لەنێو ئەو کەسانەدا کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە کۆمەڵێک ئەفسەری پلە بەرزیان تێدایە لەوانەش کۆلۆنێڵێک و لوتنانت کۆڵۆنێڵێک و پێنج ڕائید و حەوت نەقیب و 100 مولازم، ئەمەش لە ئەرکێکدا کە سوپا و هێزی ئاسمانی و دەریایی تورکیا دەگرێتەوە.

ئەنقەرە کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەنی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ کودەتا سەرنەکەوتووەکەی 15 ی مانگی حەوتی 2016 ، گولەنیش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

لە دوای کودەتا سەرنەکەوتووەکەوە بەرپرسانی تورکیا زیاتر لە 77 هەزار کەسیان دەستگیر کردووە و چاوەڕێی دادگایی کردنەکانیانن، هەروەها نزیکەی 150 کارمەندیان لە سوپا و دامودەزگاکانی دیکەی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دوورخستۆتەوە.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.