توركیا هێزی نوێ ره‌وانه‌ى سووریا ده‌كات
بەشی تورکیا- سوپاى توركیا هێزێكى تایبه‌تى ره‌وانه‌ى سه‌ر سنووره‌كانى سووریا كردووه كه له 50 تانک پێكهاتووه.
کوردپرێس: ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى ته‌مووز، ئاژانسى ئه‌نادۆڵى تورکی بڵاوى كردووه‌ته‌وه، توركیا هێزى زیاترى بۆ سنووره‌كانى سووریا ناردووه، بۆئه‌وه‌ى له رۆژانى داهاتوودا له‌سه‌ر سنووره‌كانى سووریا به‌كاریان بهێنێ.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یێكى سه‌ربازى بۆ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى ئاشكرا كردووه، كاروانێكى هێزى تایبه‌ت" كۆماندۆ" گه‌یشتووه‌ته ویلایه‌تى هه‌تاى له‌سه‌ر سنوورى سووریا، ئه‌م هێزانه له‌چه‌ند شوێنێكى تر‌ى توركیاوه ره‌وانه كراون. ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، ئه‌م هێزه گه‌وره‌یه و له 50 تانک پێكهاتووه.
توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له سه‌ره‌تاى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى سووریاوه، چووه‌ته ناو ته‌نگژه‌كه. تا ئێسته توركیا دوو ئۆپراسیۆنى سه‌ریازیى له‌سه‌ر خاكى سووریا ئه‌نجام داوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران