خبر 2019-07-09 09:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قائیمقامی شنگال: لە حکوومەتی نوێی هەرێمدا چوار پۆست دەدرێتە کوردانی ئێزدی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قائیمقامی شنگال رایگەیاند لە سەروبەندی پێکهێنانی پەرلەمان و حکوومەتی نوێدا، چوار پۆست بە کوردانی ئێزدی دەدرێت.

کوردپرێس: مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە لە سەروبەندی پێکهێنانی پەرلەمان و حکوومەتی نوێدا، چوار پۆست بە کوردانی ئێزدی دەدرێت کە پۆستەکان پێکهاتوون لە راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان، راوێژکاری سەرۆکوەزیران، بریکاری وەزارەتێک و بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی ئەوقاف.

مەحما خەلیل گوتی:" شێخ شامۆ، دەبێتە راوێژکاری سەرۆکوەزیران و منیش دەبمە راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان، دوو پۆستەکەی دیکەش تاوەکوو ئێستا بە فەرمی پڕ نەکراونەتەوە".

ناوی بەربژێرەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رادەستی پەرلەمانی کوردستان کران و بڕیارە سبەی چوارشەممە 10-7-2019 کابینەی نوێی حکوومەت پێکبهێندرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.