هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر داقۆق پووچه‌ڵ کرایه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باس له‌وه ده‌کات که هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر شارێکی سه‌ر به پارێزگای جێناکۆکیی که‌رکووکیان پووچه‌ڵ کردۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 8ی ته‌مووزی 2019 ئیداره‌ی کاروباری ناوخۆ و ئاسایشی پارێزگای که‌رکووک له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند که هێرش بۆ سه‌ر شاری داقۆق له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای جێناکۆکیی که‌رکووک له ڕێگای مووشه‌کی زیره‌که‌وه پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌ی ئیداره‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا هاتووه که وه‌رگرتنی زانیاریی دروست له سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێکراو بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی مووشه‌کی زیره‌کی ئاماژه‌پێکراو پێش له‌وه‌ی شاری داقۆق بکاته‌ئامانج بدۆزرێته‌وه و پووچه‌ڵ بکرێته‌وه و دواتر ڕاده‌ستی داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان کراوه بۆ ئه‌وه‌ی داپه‌ڕی پێویست له‌وباره‌وه بگرنه‌به‌ر.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران