ئوپەراسیۆنی ئاسمانیی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگدا هێرشێکی ئاسمانیی بۆسه‌ر ناوچه‌ی ئاڤاشین-باسیان باكووری عێراق ئه‌نجام داوە.
کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند کە له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-دا، ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیی بۆسه‌ر ناوچه‌ی ئاڤاشین-باسیان باكووری عێراق ئه‌نجام دراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە داوە کە له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا سه‌كۆی چه‌ك، په‌ناگه و حه‌شارگه‌ی په‌كه‌كه خاپوور كراون و دوو ئەندامی په‌كه‌كه‌ش له چالاكی خراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران