وه‌زیری ڕۆشنبیری سه‌ردانی پارێزگای کوردستان ده‌کات
به‌شی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری دایره‌ی ڕۆشنبیریی پارێزگای کوردستان باس له سه‌ردانی وه‌زیری ڕۆشنبیریی ئێران بۆ پارێزگا ده‌کات بۆ به‌شداری له مه‌راسیمی کۆتاییهاتنی کۆنفڕانسی ناودارانی کورد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌لال قهڵاشاخانی به‌ڕێوه‌به‌ری دایره‌ی ڕۆشنبیریی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: بڕیاره سه‌یید عه‌باس ساڵحی وه‌زیری ڕۆشنبیریی ئێران سه‌ردانی پارێزگای کوردستان بکات ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی کۆتاییهاتنی کۆنفڕانسی ناودارانی کورد.
قهڵاشاخانی جه‌ختی کرده‌وه: کۆنفڕانسی ناودارانی کورد له دوو ڕۆژی 11 و 12ی پووشپه‌ڕ به‌رانبه‌ر به 2 و 3ی ته‌مووزی 2019 له هۆڵی مه‌وله‌ویی زانکۆی کوردستانی سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران