خبر 2019-06-24 06:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر، سەردانی مووسڵی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مورتەزا عەبادی، سەر کونسولی ئێران لە سەردانێکی یەک ڕۆژەدا بۆ پارێزگای نەینەوا لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی زانکۆکان و ئەندامانی ژووری بازرگانیی ئەو پارێزگایە کۆ بوونەوە و گفتوگۆیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیداری عبادی و پارێزگاری نەینەوا کە بە ئامادە بوونی کارناسانی کونسولخانە بەڕێوە چوو، پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆمری عێراق قووڵ و دۆستانە وەسف کرا.

لەو دیدارەدا کونسولی ئێران هیوای خواست خەڵک و حکوومەتی عێراق بە هەمان شێوەی کە لە شەڕی داعشدا سەرکەوتن لە ئاودان کردنەوەی عێراقیشدا سەرکەوتوو بن.

هەروەها لەم دیدارەدا سەبارەت بە هاوکاریی بازرگانی و سەرمایەدانەری هاوبەش گفتوگۆ کرا و پارێزگاری نەینەوا وێڕای بانگهێشتی کۆمپانیا ئێرانییەکان داوای کرد پیشانگای کەل و پەلی ئێرانی لە مووسڵ بکرێتەوە.

عبادی لە سەفەرەکەیدا سەردانی زانستگای مووسڵی کرد و لەبارەی ئەو سەردانەوە ڕایگەیاند: بەرز کردنەوەی پێگەی زانستی و ڕاهێنان ئامانجی زانکۆکانە و ئەمەش بەدی ناکرێت تاکوو تەعامولێکی سازندە لەنێوان زانکۆکاندا دروست بێت بۆیەش زانکۆکانی ئێران ئامادەن بۆ دروست کردنی پێوەندییێکی باش و بنەڕەتی لەگەڵ زانکۆکانی عێراقدا هەوڵەکانیان دەست پێبکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.