وەزیری بازرگانیی ئێران: سنووری «کێلێ» لە سەردەشت بەم زووانە چالاک دەکرێتەوە
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- وەزیری بازگانیی ئێران ڕایگەیاند: بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتن و هەماهەنگییانەی کە لەگەڵ لایەی عێراقیدا کراون سنووری کێلێ-ی سەردەشت لە ماوەی چەن مانگی داهاتوودا چالاک دەکرێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەزا ڕەحمانی وەزیری بازرگانیی ئێران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانێکی یەک ڕۆژەی بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئەنجام دا و لە سەفەرەکەیدا بە هەواڵنێرانی وت: بوونی دوو دەروازەی تەمەرچین لە پیرانشار و کێلێ لە سەردەشت دەرفەتێکی باش دەڕەخسێنێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتی عێراق.
ناوبراو زیادی کرد گەشەپێدان بە ژێرخانەکان لەم دوو سنوورەدا دەبێتە هۆی ڕەونەقی هەناردە و هاوردە، و لە سەفەر بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەماهەنگیی پێویست بۆ چالاک کردنی ئەم دوو سنوورە ئەنجام دراوە.
ڕەحمانی جەختی کردەوە ئەگەر لەبارەی ئەم 2 سنوورە فەرمییەوە پێویست بە هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ دیکەی دامودەزگاکان بێت لە تاران هەوڵی پێویست بۆ ئەو کارە دەدەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران