ته‌رمی هاووڵاتییه خنکاوه‌که‌ی به‌نداوی بنیه‌ر دۆزرایه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ی جۆزه‌ردانی 1398 به‌رانبه‌ر به 20ی حوزه‌یرانی 2019 ته‌رمی ناجی ته‌خت فیرووزه هاووڵاتیی مه‌ریوانی که زیاتر له 20 ڕۆژه له به‌نداوی بنیه‌ر خنکابوو که‌وته سه‌ر ئاو و له به‌نداوه‌که هێنرایه ده‌ر.
شایانی باسه؛ زیاتر له 20 ڕۆژه مه‌له‌وانان و تیمه‌کانی فریاکه‌وتن له به‌نداوی بنیه‌ر بۆ ته‌رمی ناجی ته‌خت فیرووزه ده‌گه‌ڕێن به‌ڵام نه‌یانتوانیبوو ته‌رمه‌که بدۆزنه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌یید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی نوێنه‌ری خه‌ڵکی سنه له په‌رله‌مانی ئێران داوای له تیمه‌کانی مانگی سوور و هێزی ده‌ریاییی ئه‌رته‌ش کردبوو به هانای بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌وه بچن و ته‌رمه‌که‌ی له‌ژێر ئاو بهێنرێنه‌ده‌ر که له ئه‌نجامدا ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌که پاش نزیکه‌ی یه‌ک مانگ که‌وته سه‌ر ئاو و هاووڵاتییان له ئاو هێنایه‌ده‌ر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران