خبر 2019-06-16 12:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سکرتێری دایرەی بەرپەرچدانەوەی قاچاخ: کە باسی خۆمەتگوزاری لە مەرزی باشماخ دەکرێت شەرم دەکەم

بەشی کوردستان- سکرتێری بەرپەرچدانەوەی دیاردەی قاچاخ لە ئێران سەردانی کوردستانی کردووە و پاش بەسەرکردنەوەی مەرزی باشماخ ڕایگەیاند: کە باسی خزمەتگوزاریی تەندروستی ئاوەدانکاری لە دەروازەی باشماخ دەکرێت شەرم دەمگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی موئەیەدی لە لێدوانێکدا باسی دوایین دۆخی دەروازەی سنووری باشماخی کرد و ڕەخنە توندی لە نەبوونی خزمەتگوزاریی شایستە لەو سنوورەدا گرت و ڕایگەیاند کە باسی خۆمەتگوزاری لە دەروازەی سنووری باشماخ دەکرێت بەخۆما دەشکێمەوە و شەرم دەمگرێت.

موئەیەدی باسی پشکنینەکانیشی کرد و گوتی: باش نیە لە دوای دایرەی گومرگ دیسان لایەنی ئەمنی پشکنین بۆ گەشتیاران و موسافیران بکات چوونکە خوێندنەوەی ئەوەی بۆ دەکرێت کە لایەنەکان لەگەڵ یەک کۆک نین یان خود متمانەیان بە یەکتر نیە.

سکرتێری بەرپەرچدانەوەی قاچاخچێتی زیادی کرد: دەبێت هەموو لایەنەکان قەبارەی خۆیان بزانن و تا ئەو کاتەش هەموو لایەنە پێوەندیدارەکان سنوور و ئەرکی خۆیان نەزانیبێت یەکخستنی و پێشخستنی چالاکییەکان لە دەروازەی سنووری باشماخەوە دەست نادات.

ناوبراو داواشی کرد بۆ یەکخستن و پێشخستنی کاروباری بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران و بەگشتی بۆ یەکخستنی چالاکییەکان لە دەروازەی سنووری باشماخەوە ئەنجومەن و بنکە مەدەنی و فەرهەنگییەکانیش دەوری خۆیان ببینن و بەشداری بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.