خبر 2019-06-10 15:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فستیڤاڵی گێلاس لە شاری شنۆ بەڕێوە دەچێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری دایرەی کشتوکاڵی شنۆ ڕایگەیاند ئەمساڵ هەزار و 300 تەن گێلاس لە باخەکانی ئەو شارە بەرهەم دەهێنرێت و ئەوەش لەچاو ساڵی ڕابردوو 100 تەن هەڵکشانی بەخۆوە بینیوە.

کوردپرێس:

سەید ئەنوەر حسێنی بەڕێوەبەری دایرەی کشتوکاڵی شاری شنۆ لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند ئەمساڵ بڕیارە فستیڤاڵی گێلاس لەو شارە بەڕێوە بچێت و گوتیشی ئەمساڵ لە چاو ساڵی ڕابردوو بەروبومەکانی زیادیان کردووە و هەزار و 300 تەن گێلاس لە باخەکانی ئەو شارە بەرهەم دێت.

ناوبراو گوتیشی کۆی ڕووبەری باخە گێلاسەکانی شنۆ دەگاتە 300 هێکتار (1200 دۆنم) و بە پێی پێشبینییەکانی دایرەی کشتوکاڵ لە هەر هێکتارێکدا 8 تەن گێلاس دێتە بەرهەم.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شنۆ زیادی کرد: خولی چوارەمی فستیڤاڵی گێلاس لە مانگی پووشپەڕدا بەڕێوە دەچێت مەبەستمان لە بەڕێوەبردنی فستیڤاڵەکەش ئەوەیە کار لە سەر ناساندنی توانای جووتیاران و دەفرایەتیی ناوچەکە بۆ بەرهەمهێنانی گێلاس بکەین.

شایانی باسە وەرزی چنینەوەی گێلاس ماوەی 35 بۆ 45 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەدا دەرفەتی کار بۆ زیاتر لە 7 هەزار کەس دەڕەخسێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.