هێزەکانی سووریای دیموکرات دوو ژن و شه‌ش منداڵی داعشی راده‌ستی ئه‌مریكا دەکەن
بەشی سووریا- فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ریی له سووریا رایگه‌یاند له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی ئه‌مریكا، دوو ژن و شه‌ش منداڵی داعشیان راده‌ستی واشنتۆن كردۆته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كه‌مال عاكیف، وته‌بێژی ره‌سمی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له به‌یاننامه‌یێكدا رایگه‌یاند له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی ئه‌مریكا و له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوونی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ریی به پره‌نسیپ و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه و خواستی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، دوو ژن و شه‌ش منداڵی داعشیان بۆ ئه‌مریكا ناردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ریی ده‌یان ژن و منداڵی له خانه‌واده‌كانی داعش راده‌ستی حكوومه‌تی وڵاته‌كانیان كردۆته‌وه له‌وانه سوودان و ئۆزبه‌كستان و رووسیا.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران