یەکێتی بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم مەرج دادەنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌كێتی له‌باره‌ی به‌شداری كردنی یه‌كێتی له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌ره‌وپێش چوونی هه‌نگاوه‌كانی رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی به‌شداری كردنی یه‌كێتی له مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی کوردستان: هێشتا كاتێكی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئاخۆ یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات یاخود نا، بۆیه نیه‌تی جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن براده‌رانی پارتییه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلاده‌كاته‌وه.
له پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئاخۆ سه‌رۆک كۆماری عێراق كه هاوكات جێگری دووه‌می سكرتێری گشتییه له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێت یاخود نا، وته‌بێژی یه‌كێتی وتی: به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح خۆی ئازاده له بەشداری كردن یان نه‌كردنی له‌و مه‌راسیمه‌دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران