خبر 2019-05-31 16:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سێ کەسی چەکدار لە سنە دەستبەسەر کران

بەشی کوردستان- فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند سێ کەسیان بە چەکەوە دەستگیر کردووە کە گومانی ئەوەشیان لێ دەکرێت بەنیاز بووبێتن هێرشێک ئەنجام بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی ئازادی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە شاری سنە سێ کەس دەستبەسەرکراون کە چەک و فیشەکیان پێ بووە.

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کوردستان گوتیشی هەواڵێکی تایبەت بە دەستی پۆلیس گەیشت کە تیمێکی خراپەکار بە چەکەوە هاتوونەتە نێو شار و ئەگەری کاری خراپکارانە هەیە بۆیە تیمەکانی پۆلیس بە زانیاریی تەواو و کاری هەواڵگری و لە هەڵمەتێکی خێرادا سێ کەسی چەکدار دەستبەسەر کران.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئەو سێ کەسە 390 فیشەک سێ چەکیان پێبووە و دەست بەسەر هەموو چەک و فیشەکەکانیاندا گیرا.

کۆدی هەواڵنێر:

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.