رووسیا: پێش واده‌ی دیاریكراو ئێس 400 راده‌ستی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ین
بەشی جیهان- وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا ئاشكرای كرد له‌سه‌ر داوای توركیا، پێشوه‌خت سیستمی مووشه‌كی ئێس400 راده‌ستی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیمتری بیسكۆف وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا ئه‌مڕۆ 30-5-2019، له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: راده‌ستكردنی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400 به توركیا، به‌و میكانیزمه ده‌بێت كه پلانی بۆ داڕێژراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای ئه‌نقه‌ره لهماوهیێكی نزیكتردا راده‌ست ده‌كرێت و ھیچ دواكهوتنێک له پرۆسه‌كه‌دا نابێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا واشنتۆن چه‌ندین جار ھۆشداری داوه‌ته ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی مووشه‌كیی ئێس400ی رووسی، به‌ڵام له 21ی ئه‌م مانگه‌دا خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا جه‌ختی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و سیستمه به‌رگرییه و ئاماده‌یه له پێناویدا رووبه‌ڕووی سزاكانی ئه‌مریكا ببێته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران