خبر 2019-05-30 12:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاپۆرتێک لەسەر ئۆپەراسیۆنی چەنگ بڵاو دەکاتەوە

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند له‌ درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-دا له‌ ناوچەی خواکورک باكووری عێراق، چوار ئەندامی دیکەی په‌كه‌كه‌ کوژران، به‌مه‌ش ژماره‌ی کوژراوانی پەکەکە گه‌یشته‌ ١٩کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌ هه‌ژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ خسته‌ڕوو كه‌ ٢٧ی ئایار ده‌ستیپێكردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بە هۆی هێرشی مووشەکی و کۆپتەرەکانی سوپای تورکیاوە چوار ئەندامی دیكه‌ی په‌كه‌كه‌ کوژران، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئەو چەکدارانەی پەکەکە کە کوژراون گه‌یشته‌ ١٩ چەکدار.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا هەروەها دیمه‌نی بۆردومان کردنی سه‌كۆی دۆشكه‌ی رێکخراوی په‌كه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هێلیكۆپته‌ری ئه‌تاكه‌وه‌ خاپوور كراوه‌.

سەرچاوە: NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.