کۆنسووڵی ئێران له هه‌ولێر په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆنسووڵی ئێران له هه‌ولێر له په‌یامێکدا پیرۆزباییی خۆی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی کرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مورته‌زا عه‌بادی کۆنسووڵی ئێران له هه‌ولێر له ڕێگای په‌یامێکه‌وه پیرۆزباییی خۆی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی کرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان و ته‌ئکیدی کرده‌وه که له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یدا گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌ولێری لێده‌که‌وێته‌وه.
کۆنسووڵی ئێران له هه‌ولێر له کۆتاییی په‌یامه‌که‌یدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ نێچیرڤان بارزانی خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
شایانی باسه؛ ڕۆژی سێشه‌ممه 28-5-2019 کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و له ده‌نگدانێکی ئاشکرادا نێچیرڤان بارزانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک سه‌رۆکی چوار ساڵی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان به 68 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران