په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه عێراق خۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌ش بكات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانیشه له توویتێكدا ئاماژه‌ی به کێشه‌ی دابه‌شکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان کرد و ڕایگه‌یاند: "چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه حکوومه‌تی فیدراڵ خۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌ش بکات."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان وتیشی: "حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستێکی ئه‌مین نییه بۆ دابه‌ش کردنی مووچه."
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ڕۆژی دووشه‌ممه 27ی ئایاری 2019 ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌وه ساز كرد و وتی: "به‌غدا له ساڵی 2018دا نۆ مووچه‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه كه مانگانه بڕی 317 ترلیۆن دینار بووه و کۆی پاره‌که زیاتر له دوو ترلیۆن دینار بووه و له مانگی نیسانی ئه‌و ساڵه‌وه نێردراوه، له‌گه‌ڵ داهاتی هه‌رێم به پاشه‌كه‌وته‌وه مووچه‌ی پێدراوه."
ناوبراو وتیشی: "له‌مساڵدا حکوومه‌تی عیراق پێنج مووچه‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه که بریتی بووه له دوو ترلیۆن و 266 ملیار و 399 ملیۆن دینار، یه‌ک ترلیۆن و 835 ملیار دیناریش له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه خراوه‌ته سه‌ری و دواتر مووچه‌ی پێنج مانگی پێدراوه که سێ مانگی کۆتاییی 2018 بووه و دوو مانگیشی له ساڵی 2019 بووه."
له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه غاڵب محه‌مه‌د ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ناشه‌فافییه‌ت له به‌شه‌بودجه‌ی نێردراوی به‌غدا بۆ هه‌رێم تۆمه‌تبار کرد و ڕایگه‌یاند: دوو ترلیۆن و 600 ملیار دینار له داهاتی چوار مانگی ڕابردووی هه‌رێم دیار نییه.
سه‌رچاوه: ئاوێنه
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=46082
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران