به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ناو زه‌ویێكی گڕگرتوو 10 كه‌س بوونه قوربانی
کوردپرێس: ئێواره‌ی ڕۆژی شەممە ئاگرێكی گه‌وره له ده‌غڵ و دانه‌وێڵه‌ی جووتیارانی ناحیه‌ی عه‌باسییه به‌ربوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییێک له‌سه‌ر هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بزانرێت.
به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵ كردنی ئاگره‌كه و رێگری كردن له ته‌شه‌نه‌كردنی، خه‌ڵكی ناحیه‌كه به‌په‌له خۆیان گه‌یانده شوێنی ئاگره‌كه و له كاتی هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئاگره‌كه، بۆمبێكی چێندراو كه پێشتر له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه دانرابوو، ته‌قیه‌وه، له ئه‌نجامدا 5 كه‌س كوژران و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.
پێشبیش ده‌كرێت، به‌هۆی سه‌ختی برینی به‌شێک له برینداره‌كان، له داهاتوودا ژماره‌ی كوژراوه‌كان به‌رز بێته‌وه.
له‌و كاته‌وه‌ی وه‌رزه دروێنه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی دانه‌وێڵه ده‌ستی پێكردووه، رۆژانه ئاگر له ده‌یان دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی به‌رده‌درێت، له‌لایێک داعش هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی زه‌وییه كشتووكاڵیه‌كان ده‌كات، له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش عه‌ره‌به هاورده‌كان هه‌مان هه‌ڕه‌شه له جووتیارانی كورد ده‌كه‌ن.
سەرچاوە:K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران