جێژنەکانی نەورۆز، مێهرەگان و سەدە لەناو جەماوەری کورددا بە زیندوویی ماونەتەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێوڕەسمی جەژنی مێهرەگان ڕۆژی هەینی لە ئەشکەوتی مێژووییی کەرفەتوو لە دیواندەڕە بەڕێوە چوو. دکتۆر محەمەدعەلی سوڵتانی، وتاربێژی سەرەکیی ئەم ڕێوڕەسمە، لە وتارێکدا پەرژایە سەر لێکۆڵینەوە لە پەیوەندیی نەریتە کۆنەکانی کورد لەگەڵ جێژنە دێرینەکاندا، پێگەی ئەم نەریتانە لە کلتووری یارساندا و پێویستیی ناسین و پاراستنی کەلەپووری کلتووریی زاگرۆس.
سوڵتانی لە سەرەتای وتەکانیدا، بە ئاماژەدان بە جێژنی «جەما»، ئەم نەریتەی وەک یەکێک لە نەریتە پەیوەندیدارەکان بە مێهرەگانەوە ناساند و پیرۆزبایی لە ئێزدییانی نیشتەجێی شەنگال، کۆبانێ، موسڵ و ناوچەکانی تری جیهان کرد. ئەو ڕایگەیاند کە ئەم نەریتە لەناو ئێزدییاندا تا ئێستاش بە پارێزراوی ماوەتەوە.
ئەم مێژوونووسە سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی جەژنی «جەما» (Jama) گوتی ئەم نەریتە لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە کە بریتیین لە مۆسیقا و زمزمە (زریکە و دۆعا)، کۆبوونەوە و زیارەت، و قوربانیکردنی گا. بە وتەی ئەو، نەریتی هاوشێوە بە ناوەکانی «بۆسارگا» (Bosarga) لە ئەررمەنستان، «بۆسارگادا» (Bosargada) لە هیندستان و «نۆسارووچ» (Nosarruch) لە خۆراساندا دەناسرێن.
دەقی وتەکانی دکتۆر سوڵتانی
لەلایەن خۆم و ئامادەبووانی ئەم کۆڕەوە پیرۆزبایی جێژنی جەما لە برادەرانی ئێزدی دەکەم لە شەنگال و کۆبانێوە تا مووسڵ و هەموو شوێنێکی تری عالم، بۆ ئەوەی کە ئەمە ڕێوڕەسمە مێهرگانێکی ترە کە ئەوان لەو شوێنانە ڕایدەگرن و پاراستوویانە. جێژنی جەما سێ نەریتی هەیە: یەکەم مۆسیقا و زەمزەمەیە، دووهەمیان کۆبوونەوە و زیارەتە و سێیەمینیشی گاکوژییە. کە هەرسێکیان مێهرگانین و هەر ئەم ڕێوڕەسمەیە کە لە ئەرمەنیا پێی دەڵێن بۆسارگا و لە هیندا پێی دەڵێن بۆسارگادا و لە خواڕەزمدا پێی دەڵێن نۆسارڕووچ.
لەبیرمان نەچێت کە مێهرەکان ئێمە پەیوەند دەدات بە هەموو جێژنەکانی عالەمەوە هەروەها پەیوەندمان دەدات بە هەموو میللەتانی عالەمەوە. هەر لەو کاتەوە کە خەڵکی بابل بە تەمای خودای خوەرەتاوەوە جێژنیان بەڕێوەدەبرد زاگرۆس نشینەکان کە کورد بوون جێژنی میسراکانەیان پاڵ ئەدا بە خودای خۆرەتاوەوە و بەڕێوەیان دەبرد.
ناوی ئەم جێژنە میسرەکانە بوو تا ئەو دەمەی کە زەردوشت هات و ناوی لێنرا بە مێهرەگان. ئەم ناوانە کە ئێوە دەیانبیسن، نەوسارد یەکێکە لە ئەوەڵین مانگەکانی جێژن کە لە سۆفیەکاندا هەیە گەورەترین پیاوی عالمی ئەم سەرزەمینە وەکوو ئەبووڕەیحانی بیروونی لە "ئەلتەفهیمدا" دوو بواری بۆ هەڵدەبژێرێت: یەکێک ئەمە کە ئایینە کۆنەکان کە تەئویلی بوون مێهرەگانیان بە قیامەت دەزانی چوونکە لە مێهرەگاندا هەموو شتێک ڕادەوەستێت، لە گەشانەوە و هەڵدانەوەی دارەکان تا زاوزێی بوونەوەرەکان هەموویان ڕادەوەستن.
ئێمە ئەگەر ئاشنا نەبین لەگەڵ ئایینە کۆنەکانی کوردی ئەوانەی وا توانیویانە لەژێر هەژمۆنی و تەسەلوتی ڕووم و یۆنان و عوسمانیدا ئائینی سەراسەری ئەم سەرزەمینە پیرۆزەیان لە دڵی خۆیاندا بپارێزن هیچ کاتێک ناتوانین نە کورد بناسێنین نە ئێران و نە دەتوانین جیهان بناسین.
لە دڵی ئایینە کۆنە کوردییەکاندا دەردەکەوێت کە ئێمە یەکەمجار چۆن بە ڕۆڵەی کاوەی دلێر ناسراوین، ئێمە کاتێک ئیئیعای ئەوە دەکەین کە نەتەوەی کاوەی دلێرین چ بەڵگەیەکمان هەیە؟ یەکەمین بەڵگەی ئێمە شانامەی فیردەوسییە. فیردەوسی لەلای ئایینە کۆنەکانی کوردیدا وەکوو ئایینی یارسان یەکێکە بە قیدیسین. ئەو تەنها شاعیر نییە و تەنها حەکیم نییە. من ئەمڕۆ دەمەوێت لێرەدا چەندین نهێنی و ڕاز بۆ ئامادەبووانی ئازیر ئاشکرا بکەم لە ڕەنگە لە بواری ئایینییەوە مۆڵەتم نەبێت بەڵام بۆ پەیوەندی دڵ و بۆ پەیوەندی میللەتەکان و ئینسانەکان و ئەوانەی لەم سەرزەمینەدا دەژین ئەبێت بزانین ئێمە ئەو کەسەی کە هەزار ساڵ پێش ئێستا نەهامەتی کورد و دەربەدەری کوردی لە بەرهەمە حەماسییەکانی خۆیدا تۆمار کرد حەکیم ئەبولقاسمی فیردەوسی بوو.
فیردەوسی لە ئایینی یارساندا تەجەلی لە حەزرەتی پیرمووسی هەیە و ئەم وەرزی پاییزە پەیوەندیی بە حەزرەتی پیرمووسی و فیردەوسییەوە هەیە، ئێمە تا ئەم چەشنە ڕازە نەناسین مێهرگانیش ناناسین. مێهرگان سەرەتای ئیعەتیدالی خەریفی و نەورۆز سەرەتای ئیعتیدالی بەهاری و ڕەبیعییە، ئەگەر زەمانێم مێهرگان نەبێت بەهیچ شێوەیەک نەورۆزیش نییە. بە هەر شێوەیەک کە ئێمە نەورۆز دەپارێزین دەبێت مێهرەگانیش بپارێزین.
بۆ ڕوونکردنەوە دەبێت بڵێم مێهرەگان لە سەدەی 11یەمدا کە سوڵتان مورادی عوسمانی بەغدای داگیر کرد و لەژێر هەژمۆنی ئەفکاری شۆنیستی تورکیادا ئەوەی کە داب و نەریتی کوردی و داب و نەریتی ڕەسمی زاگرۆسی بوو هەر لە ئاراس تا ئەروەند هەموویان سەرکوت کرد، بەڵام مێهرەگان و نەورۆز و سەدە هەر لە دڵی خەڵکدا ماوەتەوە.
دەبێت بزانین کە پەیوەندی ئێمە لە گەڵ دونیا بە فەرهەنگەکەمانەوەیە. ڕۆژی 21م کە کۆتایی جێژنی برادەرانی ئێزدییە لە زاگرۆسدا پێی دەڵێن مێهرگانی گەورە. ئێمە نەمانتوانیوە پێوشوێنگیری ئەوە بین کە بەچۆی مێهرەگان بەڕێوەچوو و کاوە لە کوێوە هاتووە و ئێمە خۆمان بە نەتەوەی ئەو دەزانین. یەکێک لە هێماکانی دیکەی مێهرەگان دەستپێکی دەسەڵاتی فەرەیدوونە، فەرەیدوون لە پاشا ئۆستوورەکانی شانامەی فیردەوسیە کە لە ئایینی کۆنی کوردیدا تەجەلی لە حەفتتەن و حەفتەوانە هەیە.
بەڵگەی من کتێبی سەرئەنجامە و کتێبە پیرۆزەکانی برادەرانی یارسانە ئەوانەی کە بە تەنبوور هەزاران ساڵە مۆسیقا و و هونەر و ئایینیان لە سەرانسەری زاگرۆسدا جێگیر کردووە. بابخوێنینەوە و باشتر یەکتر بناسین. سێ نەریتی گەورەی فەرەیدوون کە فیردەوسی لە شاهنامەدا وەکوو شەریعەت ناوی لێدەبات بریتییە لە: مۆسیقا و کەمەر بەستن و ئەوەی دیکە بێدەنگی ڕاگرتنە لە جێژنی مێهرەگاندا. هەر سێ ئەم نەریتە ئەمڕۆ لە جێژنی یارساندا ڕەچاو دەکرێت.
ئێمە هیوادارین کە بتوانی ئەم نەریتە بپارزین. پێشتر ڕامگەیاند کە ئەم بابەتانەی من لێرەدا بۆ ئێوەی دەڵێم چەندین تێزی دکتۆریی لەسەر نووسراوە. ئەوەی کە من لێرەدا دەڵێم دەسکەوتی 50 ساڵ خوێندنی سەرچاوەکانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردییە.
ئەبوو ڕەیحانی بیروونی دەڵێت نەوسارد ئەوڵین مانگی سوغدییەکانەق نەوسارد لە کوێ بەڕێوە چووە؟ نەوسارد موشابیهی کام ناوچەی ئێمەیە؟ چوونکە لێمان سێنراوەتەوە و لە دەستمان دەرهاتووە نازانین کە نەوسارد هەر ئەو نەوسوودەیە کە لە هەورامان هەڵکەوتووە و ئێمە ئەمڕۆ لە هیچ زانستنامەیەکدا مەعنای «نەوسوود»یان پێمان نەگوتووە و ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە. بیورەستیش هەمان بیارە و تەوێڵەیە کە ئاڵوگۆڕی زمانی گەیاندوویەتە ئەمڕۆ. هەروەها سەرچاوەی بڵ کە خوداوەندی ئاوەکانە و بابلییەکان بە خودای ئاوەکان ناویان هێناوە.
بۆ ئەو کوردانەی کە لە هەورامان ئەژین هێما و نەمادی کوڵەباڵ ماوەتەوە ئە کوڵەباڵە نیشان و نمادی مێهرەگانە. ئەو دوو شانەیە کە هەیەتی بە ئیفتیخارەوە هەر کوردێک لە ڕۆژی جێژنی مێهرەگاندا لەبەری دەکات کە بڵێت من هەردوو مارەکەی زۆحاکم بە یارمەتی کاوە و فەرەیدوون سەربڕی بۆ ئەوەی کە ڕۆڵە کوژی سەرکوت کردن و دەربەدەری و خوێنڕشتن دوایی بێت. هیوادارم لە جێژنی مێهرەگانی داهاتوودا هەموومان بە ئیفتیخارەوە کوڵەباڵ لەبەر کەین.
بۆچوونی بەکارهێنەران