خبر 2019-05-25 11:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە رۆژی ونبوواندا چەند چالاکییێک لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زیاتر لە 70 خێزانی ھەڵەبجەیی داوای 170 منداڵی بێسەروشوێن بوویان دەكەنەوە، كە لە كاتی كیمیابارانی ھەڵەبجەوە دیار نەماون.

کوردپرێس: كامەران مستەفا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوانی ھەڵەبجە بە كوردستان24ی راگەیاند: "زیاتر لە 70 خێزان لە دادگای ھەڵەبجە سكاڵایان تۆمار كردووە، بۆ دۆزینەوە زیاتر لە 170 منداڵ، كە سەرجەمیان لە كیمیابارانی ھەڵەبجە بێسەروشوێن بوونە".

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوانی ھەڵەبجە گوتیشی: "بەشێک لەو منداڵانەی گەڕاونەتەوە تائێستا كێشەی دۆزینەوەی خێزانەكانیان ھەیە، چوونكە پشكنینی DNA نەک ھەر لە كوردستان، بەڵكوو زۆرجار لەسەر ئاستی جیھان ناتوانێت ئەنجامی 100% بدۆزێتەوە، كاتێک گومان دروست دەبێت وا دەكات كە تەشەنە بكات، نموونە نێردراوەتە سەنتەرێكی بەریتانیا تائێستا ئەنجامەكەی نەھاتووەتەوە".

رۆژی 25ی ئایار وەک رۆژی ونبووان لە جیھان دیاركراوە، بەو بۆنەیەشەوە ئەمڕۆ لە شاری ھەڵەبجە چەند چالاكییێک بەڕێوەدەچن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.