داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له سووتاندنی ده‌غڵودانی جوتیاران راده‌گه‌یێنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/5/2019 داعش له رێگای رۆژنامه‌ی النبأ-ی رێكخراوه‌كه‌وه رایگه‌یاند: "به‌رپرسیارن له سووتاندنی سه‌دان دۆنم زه‌وی كشتووكاڵی و ده‌غڵ و دانی هاووڵاتیان له ته‌واوی عێراق و سووریا".
کوردپرێس: داعش سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی به‌رپرسیارێتی خۆی له سووتاندنی سه‌دان دۆنم گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه‌ی جووتیارانی عێراق و سووریا، لایه‌نگرانیشی هانده‌دات به‌رده‌وامبن له تێكدان و سووتاندنی به‌روبوومی جوتیاران له وه‌رزی دروێنه‌دا".
ماوه‌یه‌كه سووتاندنی ده‌غڵ و دانی جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ر هه‌ڵمه‌تێكی نهێنی سووتان كه‌وتووه و به‌وهۆیه‌وه سه‌دان دۆنم گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه‌یان سووتاوه پێش ئه‌وه‌ی بتوانن دروێنه‌ی بكه‌ن.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران