فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌رزاییه‌كانی چیای وه‌رتێیان بۆردوومان كرد
بەشی تورکیا- فرۆكه جهنگیيهكانی توركیا بە بیاووی هەبوونی پەکەکە به‌رزاییه‌كانی چیای وه‌رتێیان بۆردوومان كرد و تا ئێستا ئاستی زیانه‌كانی ئه‌م بۆردوومانه نه‌زانراون.
کوردپرێس: نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دوو فرۆكه‌ی جه‌نگی سه‌ر به سوپای توركیا لووتكه‌ی ههلهموندیان له چیای كارۆخی سه‌ر به شاره‌دێی وه‌رتێ بۆردوومان كرد.
به‌هۆی به‌هێزیی بۆردوومان ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتیيانی شاره‌دێی حاجیاوه و وه‌رتێ هه‌ستی پێكراوه و تا ئێستا ئاستی زیانه‌كانی ئه‌م بۆردوومانه نه‌زانراون.
جێی ئاماژه‌یه ناوه ناوه سوپای توركیا به بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، په‌كه‌كه، ناوچه سنووری و شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردوومان ده‌كات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران