HDP لیژنه‌یێکی ڕاستی‌دۆزی بۆ ئیدعای ئه‌شکه‌نجه له ئۆرفا پێکده‌هێنێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ندێک ده‌نگوباس له‌سه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌ستگیرکراوانی شارۆچكه‌ی هالفه‌تی سه‌ر به ئۆرفا بڵاو کراوه‌ته‌وه که هاوپه‌یوه‌ند به دۆسیه‌ی پێکدادانی هێزی پۆلیسی تورکیا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که و کوژرانی یاریده‌ده‌رێكی لێكۆڵه‌ری پۆلیس ده‌ستگیر کراون به‌م بۆنه‌شه‌وه پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) بۆ به‌دواداچوونی ئیدعای ئه‌شکه‌نجه لیژنه‌یێکی ڕاستی‌دۆزی له لقی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری پۆلیس و ناوه‌ندی جه‌نده‌رمه‌ی ئۆرفا پێکهێنا.
ئه‌م کۆمیته که نیعمه‌توڵڵا ئه‌ردۆغموش، عومه‌ر ئۆجه‌لان په‌رله‌مانتارانی شانلی ئۆرفا و ژماره‌یێک له ئه‌ندامانی ناوه‌ندی هه‌ده‌په و ئه‌ندامانی ته‌شکیلاتی هه‌ده‌په له پارێزگای شانلی ئۆرفا له‌خۆ ده‌گرێته‌وه کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانییان ساز کرد و ئه‌ردۆغموش ئاماژه‌ی به ئیدعای ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌ستگیرکراوانی شارۆچکه‌ی هالفه‌تی کرد و ڕایگه‌یاند: به‌ره‌وڕووی ڕووداوێک بووینه‌ته‌وه که ویژدانی گشتی له ئۆرفا زامدار کردووه. له 18ی مه‌ی تاکوو ئێستا ده‌یان که‌س له ناوچه‌ی هالفه‌تی و بۆزوڤا ده‌ستگیر کراون که له ناویاندا منداڵی ته‌مه‌ن 13 ساڵ و پیره‌پیاوی ته‌مه‌ن 70 ساڵ ده‌بینرێت و پارێزه‌رانیان ڕایانگه‌یاندووه که له زینداندا ئه‌شکه‌نجه‌ی سه‌خت دراون و سووکایه‌تییان پێ کراوه. ئه‌م که‌سانه که لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌کان له‌سه‌ر جه‌سته‌یان دیاره واده‌ی ده‌ستگیرکردنیان درێژ کراوه‌ته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕاشیگه‌یاند: ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی که بزانین فه‌رمانی ئه‌شکه‌نجه له‌لایه‌ن چ کهسگهلێکهوه ده‌رکراوه لیژنه‌یێکی ڕاستیدۆزیمان پێکهێناوه. داوای دیدارمان ئاراسته‌ی دادستێنی کۆماری شانلی ئۆرفا و پارێزگار کردووه به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی داواکارییه‌که‌ی ئێمه نه‌دراوه‌ته‌وه. تا ئێستا هیچ که‌س له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌هاتۆته ده‌نگ و تێکڕای ئه‌مانه دروستی ئیدعاکان نیشان ده‌دات و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تیش له‌م ڕووداوانه ئاگادارن. په‌ڕاوی یاسایی دژ به‌و که‌سانه ده‌که‌ینه‌وه که ده‌ستیان له‌م کاره‌دا بووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45873
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران