خبر 2019-05-19 15:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کارمەندی هیچ کۆمپانیایێکی نەوتی لە هەرێم ناکێشتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كشانەوەی كارمەندانی كۆمپانیایێكی نەوتی لە عێراق، كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە و ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش، هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت: هیچ كۆمپانیایێكی بواری نەوت لە هەرێمی كوردستان ناكشێتەوە.

کوردپرێس:

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیاری كشانەوەی كارمەندە بیانییەكانی كۆمپانیای "ئیكسۆن مۆبیل"ی ئەمریكی، كە لە كێڵگەیێكی نەوتی بەسڕە كاردەكات، بەهۆی مەسەلەی ئەمنییەوە بووە و پڵوەندیی بە هەرێمەوە نیە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بڕیارەكەی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل، كاریگەریی لەسەر كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت نابێت كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن و ئەوان بڕیاری لەو شێوەیە نادەن و كارمەندەكانیان لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم ناكشێننەوە.

غالب محەمەد ئاماژەی بەوەش كرد، بەهۆی ئەو ململانێیەی كە لەنێوان ئێران و ئەمریكادا هەیە، دواجار هەردوو وڵات و تەواوی ناوچەكە زەرەرمەند دەبن و سەقامگیریی نەوتی نامێنێت، ئەوەش وادەكات نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرزبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.