وه‌زیرى نه‌وتی عێراق: كشانه‌وه‌ى كارمه‌ندانى كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیل قبووڵكراو نییه
کوردپرێس:
سامر غه‌زبان لهبهیاننامهیێكدا رایگه‌یاندوه، كۆمپانیا نه‌وتیه جیهانییه‌كان له‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌دا كارده‌كه‌ن، كه ده‌كه‌ونه پارێزگا ئارام و سهقامگیرهكانهوه، بۆیه كشانه‌وه‌ى كارمه‌ندانى كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیل، كه له كێڵگه‌ى خۆرئاواى قوڕنه كارده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ژماره‌یان كه‌مه، هیچ په‌یوه‌ندییێكی به بارودۆخى ئه‌منییه‌وه نییه یان هه‌ڕه‌شه‌یان لێنه‌كراوه، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ى سیاسییه و په‌یوه‌ندى به گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه هه‌یه.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق روونیشی كرده‌وه، ئه‌و كشانه‌وه‌یه هیچ پاساوێكى نییه، چوونكه ئه‌و كۆمپانیایانه له ئارامیدان و به‌ئازادى كارده‌كه‌ن، كشانه‌وه‌كه نامهیێكى هه‌ڵه له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق ده‌گه‌یه‌نێته جیهان و به‌هیچ شێوه‌یێک ئه‌وه قبووڵكراو نییه.
ناوبراو ئاشكراشی كرد، نامه‌ى بۆ به‌رپرسانى كۆمپانیاكه ناردووه و داواى روونكردنه‌وه‌ى لێكردوون، هه‌روه‌ها پێویسته به‌زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، چوونكه گرێبه‌ستى ماوه درێژیان هه‌یه، له‌سه‌ر داواى كۆمپانیاكه‌ش ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبونهوهیێک له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێت.
*لە ڕادیۆ نەوا وەرگیراوە
بۆچوونی بەکارهێنەران