خبر 2019-05-18 12:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانان دەست بە راهێنانی پێشمەرگە دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سبەی یەکشەممە 19/05/2019، هێزەکانی ھاوپەیمانان مەشقکردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە رایگەیاند: "سبەی ھاوپەیمانان دەست بە مەشقکردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەنەوە".

لە لایەکی دیکەوە و دوای ئەوەی چەند رۆژێک راهێنانە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بە پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان، وەستا، وەزارەتی بەرگری ئەڵمانی دەستپێکردنەوەی راهێنانەکانی راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئەوەشی راگەیاندووە کە ئێستا هیچ هەرەشەیێکی وەها لە ئارادانیە و راهێنانەکان درێژەیان دەبێت.

لە ساڵی 2014ەوە، راوێژکارەکانی هاوپەیمانان راهێنان بە پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەکەن، لە ئێستادا راوێژکارانی ئەڵمانیا، راهێنان و مەشقەکانی سەربازانی سوپای عێراقییان لە بنکەی سەربازی تاجی کە دەکەوێتە باکووری شاری بەغدا راگرتووە.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.