ئۆپه‌راسیۆنی پۆلیسی تورکیا بۆ سه‌ر په‌که‌که له ئۆرفا 3 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه
به‌شی تورکیا- له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی هالفه‌تی سه‌ر به ئۆرفا یاریده‌ده‌رێكی لێكۆڵه‌ری پۆلیس گیانی له‌ده‌ست دا و دوو پۆلیسی دیکه‌ش بریندار بوون.
کوردپرێس:
هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیا له خۆحه‌شاردانی گرووپێکی سه‌ر به هێزه‌کانی په‌که‌که له خانوویێکی گه‌ڕه‌کی دهرگیلی شارۆچکه‌ی هالفه‌تی سه‌ر به ئۆرفا ئاگادار کرانه‌وه که ئه‌و هێزانه کاتژمێر 02:00ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنێکیان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی په‌که‌که ده‌ست پێ‌کرد که له ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هه‌ردوو لا ڕووی دا.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا یاریده‌ده‌رێكی لێكۆڵه‌ری پۆلیس گیانی له‌ده‌ست دا و دوو پۆلیسی دیکه‌ش بریندار بوون که برینداران ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مێهمه‌ت ئاکیف ئینان کران و نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌نجام درا.
دواتر ژماره‌یێکی زۆر هێز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کران و له ئه‌نجامدا دوو هێزی په‌که‌که له‌لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوه کوژران.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران