ئەمریكا باڵیۆزی نوێی لە بەغدا دیاری كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ماسێو تیۆلەری وەک باڵیۆزی وڵاتەكەی لە عێراق پەسەند كرد كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە كاندید كرابوو.
کوردپرێس: باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا وێڕای پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێیان، بڵاویكردەوە: لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاوە رەزامەندی دراوە لەسەر ماسێو تیۆلەر وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە عێراق.
تیولەر پێشتر بۆ ماوەی پێنج ساڵ باڵیۆزی ئەمریكا بووە لە یەمەن و پێش وەرگرتنی پۆستە نوێیەكەی وازی لەو پۆستە هێناوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران