خبر 2019-05-16 10:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ چووە بەردەم دادوەر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى بڕیاری دەستگیرکردنەکەی، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ چووەتە بەردەم دادوەر.

کوردپرێس: لە ئێستادا شاسوار عەبدولواحید لە دادگاى سلێمانیە و لەلایەن دادوەرەوە لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت و پارێزەرەکەشى لەگەڵدایە.

لە پەیامێکیشدا پێش ئەوەى بچێتە بەردەم دادوەر، شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند: ئەوەی ئەوان و هاوڕێکانیان دەیچێژن باجی هەڵوێستەکانیانە نەک هەڵە.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، زۆرێک هەن هەڵەی گەورە و تاوانی گەورەیان کردووە، بەڵام ئازادانە دەسووڕێنەوە لەم وڵاتەدا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا شاسوار عەبدولواحید دەڵێت " لە جاران بەهێزتر دەبن و کۆڵ نادەن، ئەوەی ئەوان بیری لێ دەکەنەوە چەند ساڵێکی ترە، نەک ئەم وێستگە کاتییە بچووکانەی ئێستا، وەک خۆی دەڵێت ئەمانە تێدەپەڕێت، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ مێژوو و بۆ داهاتوو، راستی و خاوەن هەڵوێستییە".

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.