پارێزگاری کوردستان: کێشەی نەکردنەوەی دەروازەی سەیف لەلایەن عێراقەوەیە
بەشی کورستان- پارێزگاری کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی هۆکاری نەکردنەوەی دەروازەی سەیف-ی سەقز و سەیرانبەن-ی بانە ڕایگەیاند: لەلایەن ئێرانەوە کێشەیێک بۆ کردنەوەی ئەم دوو سنوورە نییە و کێشەکان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاریی کوردستان ڕایگەیاند: بەهمەن مورادنیا لەگەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانیی شاری سنە کۆ بوویەوە و داوای لە ئەندامانی ژوورەکە کرد پشتگیری لە بەڕێوەبەرانی دەست پاک و بوێر بکەن بەمەبەستی گەشەدان بە ئابووری پارێزگا.
لە درێژەی دانیشتنەکەدا بەهمەن مورادنیا لە وەڵامی داخوازیی ژمارەیێک لە بازرگانان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری سەیرانبەنی بانە و سەیفی سەقز وتی: لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە هیچ کێشەیێک بۆ کردنەوەی سنوورەکان نەماوە و تەنها حکوومەتی عێراق هەندێک کێشە و پارێزبەندیی هەیە.
لە کۆتاییدا پارێزگاری کوردستان داوای لە بازرگانانی کوردستان کرد بەرهەمەکانی پارێزگا لە پێشانگانی نێونەتەوەییەکان بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیێکی بەرچاو بنوێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران