خبر 2019-05-12 15:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێم:

تائێستا نزیکەی سێ هەزار هاوڵاتی ئێزدی بێسەروشوێنن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆی شەش هەزار و ٢٨٤ هاوڵاتی ئێزدی کە لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون، تا ئێستا نزیکەى سێ هەزاریان ڕزگارنەکراون.

کوردپرێس:

بەپێی ئەو هەواڵەی تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی بڵاوی کردۆتەوە دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تا ئێستا سێ هەزار و ٣٧١ ڕفێنراوى ئێزدى لەدەستى داعش ڕزگارکراون و دوو هەزار و ٩١٣ کەسیش بێسەروشوێنن.

بە وتەى زێبارى پاش هاتنی حەشدی شەعبی و هەروەها بوونی پەکەکە و دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لەو ناوچەیە، نزیکەی ٨٠٠ خێزان لە شنگالەوە گەڕاونەتەوە کەمپەکانی دهۆک.

ئەمە لە کاتێکدایە مانگی ئابی ٢٠١٤ و لەکاتی هێرشی ڕێکخراوی داعش بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دەورووبەری، شەش ھەزار و ٢٨٤ کوردی ئێزدی رفێندران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.