سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی داراییی په‌رله‌مانی عێراق:
ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران خه‌سارێکی زۆر له عێراق ده‌دات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران خه‌سارێکی زۆر له‌م وڵاته ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 12ی ئایاری 2019 هه‌یسه‌م جبووری سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "ئه‌لعه‌هد نیووز"ی ڕاگه‌یاند: ڕاگرتنی گریمانه‌کراوی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران خه‌سارێکی زۆر له‌م وڵاته ده‌دات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد به بۆنه‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران 75 هه‌زار هاووڵاتیی عێراق کاره‌کانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و باسی له چالاکیی 750 کۆمپانیای هاوبه‌شی نێوان دوو وڵات کرد.
سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌شێکی دیکه‌ی گوته‌کانیدا ته‌ئکیدی کرده‌وه: تاکوو ئێستا نرخی نه‌وت قه‌ره‌بووی کورتهێنانی بودجه‌ی فیدڕاڵی ئه‌م وڵاته‌ی نه‌کردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران