خبر 2019-05-11 14:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی لابردنی باج و رسوومات هاتوچۆ لە مەرزی باشماخ زیادی کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی كەمبوونەوەی وەرگرتنی پارەی ڤیزای ئەلیكترۆنی لە گەشتیارانی هەرێم و لابردنی رسوومات لەسەر گەشتیارانی ئێران لە ماوەی مانگێک زیاتر لە 105 هەزار گەشتیار لە رێی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخەوە، چوونەتە هەرێمی كوردستان و سەردانی شارەكانی ئێرانیان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەریوان كەریم بەرپرسی هۆبەی راگەیاندن و پێوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ بە وشە-ی راگەیاندووە: دوای رێككەوتنی هەردوو حكوومەتی عێراق و ئێران، لەسەر لابردنی ئەو رسووماتەی لە گەشتیارانی ئێرانی وەردەگیرا، هاوكات كەمبوونەوەی پارەی وەرگرتنی ڤیزای ئەلیكترۆنی لە گەشتیارانی هەرێم كە دەچنە ئێران، بە رێژەیێكی بەرچاو هاتن و چوونی گەشتیاران لە مەرزی باشماخەوە زیادی كردووە.

ناوبراو زیاتر گوتی: ئەو بڕیارە كاریگەرییێكی زۆری هەبووە، چوونكە بەپێی ئاماری بنكەی نیشینگەی باشماخ لە ماوەی مانگی نیساندا 44 هەزار و 618 گەشتیاری ئێرانی سەردانی عێراقیان کردووە، هەروەها 45 هەزار و 487 گەشتیاری هەرێمیش چوونەتە ئێران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.