خبر 2019-05-11 13:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە گەرمیان مین و تەقەمەنیی سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران لەناو بران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، دەیان پارچە مین و تەقەمەنیی سەردەمی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لەناو بران.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیێندراوێكی ئیدارەی گەرمیان تیمە پسپۆڕەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مین لە گەرمیان، توانیان دەیان پارچە مین و تەقەمەنی لە سنووری گەرمیان بدۆزنەوە و لەناویان ببەن.

لە راگەیێندراوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەش كراوە، ئەو تەقەمەنیانە بریتی بوون لە چەندین مینی دژە كەسی و ڤاڵمارا كە لە یەكێک لە گێڵگە مینەكانی سنووری گوندی عەلی میر لە شارەدێی "قۆرەتوو"ی سەر بە گەرمیان دۆزرابووەوە، هەروەها 47 پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆر لە ناوچە جیاجیاكانی گەرمیان كۆ كرانەوە و زۆرینەی ئەو مین و تەقەمنییانە بەجێماوی سەردەمی شەڕی نێوان عێراق و ئێران بوون و لە ناوچەكە سنوورییەكان دۆزرانەوە و لەناو براون".

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.