خبر 2019-05-09 04:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆرسیکلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ مه‌نبه‌ج 6 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی سووریا- ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆرسیکلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ چوارشه‌ممه‌بازاڕی گوندی فارات له‌ ڕۆژئاوای مه‌نبه‌ج 2 کوژرا و 4 برینداری لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماتۆرسیکلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ چوارشه‌ممه‌بازاڕی گوندی فارات له‌ ڕۆژئاوای مه‌نبه‌ج ته‌قیوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌هۆیه‌وه‌ 2 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و 4ی دیکه‌ش بریندار بوونه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ هێزه‌کانی ئاسایشی نێوخۆی مه‌نبه‌جه‌وه‌ ده‌ست که‌وتووه‌ که‌سێکی گومانلێکراو دوای ئه‌وه‌ی ئیدعای کردووه‌ ماتۆرسیکله‌که‌ی خراپ بووه‌ له‌ نزیکه‌ی چوارشه‌ممه‌بازاڕه‌که‌دا به‌جێهێشتووه‌ و له‌ ناوچه‌که‌ دوور بۆته‌وه‌ و دواتر ماتۆرسیکله‌که‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

هێزه‌کانی ئاسایشی نێوخۆی مه‌نبه‌ج هه‌وڵه‌کانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سه‌ خستۆته‌گه‌ڕ.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.